رۆژنامه‌ی لۆپۆست: یارمه‌تییه مرۆییه‌كان له كه‌ركوكه‌وه بۆ وان به‌رده‌وامه
نه‌جمه‌دین عومه‌ر كه‌ریم پارێزگاری شاری كه‌ركوك زۆر دڵخۆش بوو به ناردنی ئه‌و یارمه‌تیاینه بۆ شاری وان و وتی: ئه‌مڕۆ 50 بارهه‌ڵگری تری یارمه‌تی مرۆیی له قه‌ره‌وێڵه‌و پێخه‌ف و پێداویستییه‌كانی تری بژێوی بۆ خوشك و براكانمان له شاری وان ده‌نێرین، ئێمه ده‌زانین كه خوشك و براكانمان له شاری \""وان\"" له ره‌وشێكی سه‌ختی مرۆیدا گوزه‌ران ده‌كه‌ن، راسته ئه‌م یارمه‌تییانه هێشتا كه‌مه، به‌ڵام تا راده‌یه‌كی زۆر سوودمه‌نده.
هه‌روه‌ها دلێر سه‌مه‌د به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان له پارێزگای شاری كه‌ركوك وتی: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ناردنی یارمه‌تی مرۆییه‌كان بۆ دانیشتووانی شاری \""وان\""، پشت به خوا هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ناردنی بڕی زیاتر، به راستی خه‌ڵكی وان وه‌ك له شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆندا بینیمان له ره‌وشێكی زۆر سه‌خت و دژوار‌دا ده‌ژین، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م یارمه‌تییانه كه به سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ماوه‌ی دوو رۆژی تر بگاته شاری \""وان\"".
-PUKmedia"
