به‌م زووانه هۆڵه‌ندا دیپلۆماتكارێك له هه‌رێم دیاری ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان
لارس ته‌مه‌رس تیشكی خسته سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و میكانزمی فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و ووتی هۆڵه‌ندا گرنگی به په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو هه‌وڵێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیان بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دیپلۆماتكارێك له هه‌رێم ده‌ستبه‌كار بێت. به‌مه‌ش ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی هۆڵه‌ندا له هه‌رێم كاراتر ده‌بێت بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان له بواری سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كه‌لتوری و گه‌شه‌پێدان.
به‌ڕێزیان خۆشحاڵی خۆی به بارودۆخی سه‌قامگیری هه‌رێم نیشاندا‌و گووتی ده‌رفه‌تی له‌بار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی هۆڵه‌ندا زیاتر له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری بكه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه فه‌لاح مسته‌فا خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌نداو هه‌نگاوی ناردنی دیپلۆماتكارێك بۆ هه‌رێم ده‌ربری و ووتی ناردنی دیپلۆماتكارێك هه‌نگاوێكی گرینگه و به‌مه‌ش ده‌توانین بواری په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوری و كه‌لتوریه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین و هیوادارین كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تی هۆڵه‌ندا رۆڵ ببینن له بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به پێگه‌ی گرنگی هۆڵه‌ندا كرد و سوپاسی ئه‌و هاوكاری و ئاسانكاریانه‌ی كرد كه هۆڵه‌ندا له‌سه‌رده‌می قه‌یرانه‌كاندا پێشكه‌ش به ره‌وه‌ندی كوردستانی كردوه.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له دوایین پێشهات و روداوه سیاسیه‌كانی عیراق ئه‌و ئاسته‌نگ و له‌مپه‌رانه كرد كه دێنه‌ی رێگه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
