هیومان رایتس وۆچ: هێرشه‌كانی ئێران و توركیا هه‌زاران كه‌سی له هه‌رێمی كوردستان ئاواره كردووه
وه‌فدێكی (هیومان رایتس وۆچ) كه له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش، له راپۆرتێكدا به ئاماژه به‌م سه‌ردانه ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه زیاتر له 1350 خێزان ئاواره بوونه كه رێژه‌یان ده‌گاته زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی چاودێری مافی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) راپۆرتێكی نوێی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سوپای ئێران و توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زیاتر له 12 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش له ناوه‌ڕاستی مانگی تهمووز هه‌تا مانگی تشرینی دووه‌م، شوێنی ژیانیان به‌جێهێشتووه و ئاواره بوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت ئێران وتوویه‌تی ته‌نیا هێزه‌كانی (پارتی ژیانی ئازادی كوردستان) تۆپباران ده‌كات و توركیاش رایگه‌یاندووه له دژی (پ ك ك) ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر دوو وڵات هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه ته‌نیا خه‌ڵكی سڤیلی تێدایه.
