سه‌رۆكی كوردستان و جۆ بایدن دۆستایه‌تی درێژخایه‌نی ئهمریكاو گه‌لی كوردستانیان دووپات كرده‌وه
جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی ئێراقی ده‌كات و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا باس له كۆتایی مێژوویی ئه‌ركه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له ئێراق و كۆتایی هاتنی شه‌ڕ له‌و وڵاته ده‌كات.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه جۆ بایدن به رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی كردووه به به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا باسی دوایین سه‌ردانی مالكی بۆ واشنتۆن و دوا گۆڕانكارییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ئێراقی كردووه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه بایدن له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا باسی پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا بۆ ئێراق و هه‌روه‌ها شه‌راكه‌تێكی ستراتیژیك له‌نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌دا و له‌ژێر چه‌تری رێكه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له هه‌موو بواره‌كان كردووه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه بایدن بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی دۆستایه‌تی درێژخایه‌نی نێوان ئهمریكاو گه‌لی كوردی دووپات كردۆته‌وه هه‌روه‌ها دوا سه‌ردانی خۆی بۆ توركیاشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم تاوتوێ كردووه.
