لە ئیتالیا مۆنۆمێنتەکەی هەڵەبجە دروست دەکرێتەوە
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە (خدر کەریم) بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لە 16/3/ 2010 بەرنامە بۆ دروستکردنی ئەو مۆنۆمێنتە دانراوە، بەڵام لەئێستادا چووەتە بواری جێبەجێ کردن لەلایەن سەرۆک و ئەنجوومەنی شارەوانی شاری مەرزەبینۆی ئیتالیا زەوییەکە کراوە بەناوی هەڵەبجەوە.
کەریم گوتی: ئەمۆنۆمێنتەی ئیتالیا بەهەمان دیزاین و نەخشەی هەلەبجە دروست دەکرێت، بەڵام مەرج نیە بەهەمان قەبارەی مۆنۆمێنتەکەی هەڵەبجە بێت ولەسەنتەری شارەکە دەبێت و ساڵانە زۆرترین گەشتیار لەهەموو جیهانەوە ڕوو لەو شارە دەکەن.
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ڕونیشی کردەوە مەبەست لەکردنەوەى ئەو مۆنۆمێنتە بۆ زیاتر ناساندنی کارەساتی هەڵەبجە بەجیهان تاوەکو تاوانی دژی مرۆڤایەتی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و ئەرشیف، وێنە، ڤیدیۆی دیکۆمێنتەکانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەش دەبەینە ئەرشیفی ئەو مۆنۆمێنەتەی کە لە ئیتالیا بۆ ناساندنی زیاتری ئەو تاوانە دروست دەکرێت.
