د. به‌رهه‌م به‌ردی بناغه‌ی زانكۆیه‌كی نوێی دانا‌و لقی كۆمپانیای (تۆیۆتا)ی له‌سلێمانی كرده‌وه
رووبه‌ری زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه‌ی لقی سلێمانی زانكۆی جیهان، 128 دۆنم زه‌وییه و بڕی تێچوونیشی 156 ملیۆن دۆلاره كه زانكۆیه‌كی ئه‌هلییه.
د. به‌رهه‌م ساڵح له‌وباره‌یه‌وه له‌لێدوانێكیدا، رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌نگاوه كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت بۆ بووژانه‌وه و ئاوه‌دانی زانستی له هه‌رێمی كوردستان و له سلێمانی و داواشیكرد، لقی ئه‌و زانكۆیه له دهۆك و گه‌رمیان و چه‌ند شوێنێكی تردا بكرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی، به‌شداریكرد له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای ژاپۆنی، كه كۆمپانیای جیهان نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات.
له‌وته‌یه‌كیدا د. به‌رهه‌م ساڵح، رایگه‌یاند: هاتنی ئه‌م كۆمپانیایانه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، بۆ سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، بۆ دهۆك، نیشانه‌ی متمانه‌یه به ئێستای كوردستان و به‌ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه.
وتیشی: \"ساڵی رابردوو له هه‌ولێر له‌هه‌مان بۆنه‌دا به‌شداریمكرد و ئه‌مساڵیش له سلێمانی، بۆیه زۆر خۆشحاڵم ئیشوكاری كۆمپانیای تۆیۆتا و كۆمپانیای جیهان روو له‌په‌ره‌سه‌ندنه\"".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كردنه‌وه‌ی زانكۆی جیهان له سلێمانی كه سێ ساڵی دیكه ته‌واوده‌بێت، جێگه‌ی خۆشحاڵییه بۆ گه‌نجه‌كانمان.
"
