یه‌كه‌م پێشانگه‌ی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری 85 كۆمپانیا كرایەوە
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ژماره‌یه‌ك له كونسوڵی وڵاتانی جیهان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی كه‌رتی نه‌وت و غاز له وڵاتانی دنیا ئاماده‌یبوون.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند \"له‌م پێشانگه‌یه‌دا 85 كۆمپانیا له 15 وڵاتی به‌شدارییان تێیدا كردووه و ماوه‌ی 4 رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێ\"".
رونی كرده‌وه \""كۆمپانیاكان له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی میرنشینی عه‌ره‌بی، ئێتاڵیا، ئه‌نمریكا، میسر، توركیا، ئیسپانیا، سه‌نگافوره،فه‌رِه‌نسا، سویسرا، ژاپۆن، كه‌ندا، ئێران و رووسیابه كۆمپانیایه‌ك به‌شدارییان تێیدا كردووه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا \""كۆمپانیاكان له بواری جۆراوجۆری وه‌ك بیرلێدان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گ و ئامێری كه‌رتی نه‌وت و غاز هه‌یه پسپۆرێتیان هه‌یه\"".
وتیشی\"" كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگه‌یه كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی له سه‌ر هاتنی زۆرترین ژماره‌ی كۆمپانیا جیهانیه‌كان بۆ بازارِی كوردستان به مه‌به‌ستی كار كردن له بواری نه‌وت و غاز دا ده‌بێ\""."
