وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ی پاسه‌وانانی تایبه‌ت رێك ده‌خات
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان (جه‌لال شێخ كه‌ریم)، له لێدوانێكدا به رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند \"به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، لیژنه‌یه‌ك دانراوه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانانی هه‌موو كه‌سایه‌تی و باره‌گای حیزبه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.\""
سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پاسه‌وانانی تایبه‌ت گوتی: \""لیژنه‌كه نووسراوی له‌مباره‌یه‌وه ناردووه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم ئیمزای له‌سه‌ر كرد، ئێمه ده‌ست ده‌كه‌ین به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پاسه‌وانی تایبه‌ت.\""
(جه‌لال شێخ كه‌ریم) گوتی هه‌موو پاسه‌وانانی تایبه‌ت، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی شوێنی خزمه‌ته‌كه‌یان ده‌گۆڕێت یان نا، زیاد كردنی مووچه ده‌یانگرێته‌وه و ئه‌م بڕیاره هه‌موو قه‌زا و ناحیه و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه."
