یه‌كگرتووی ئیسلامی له كۆبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ پارتی پاشه‌كشێ ده‌كات
دوای ئاماده‌نه‌بوونی وه‌فدی یه‌كگرتووی ئیسلامی ، عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: دواى ئێهوهى ئێمه ده‌ستپێشخه‌ریمان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه كرد و سه‌ردانى هه‌ردوولامان كردبۆ لاى پارتى و یه‌كگرتوو ، ئه‌وه بوو برِیار درا كه ئه‌مرۆ 11/12 كۆبونه‌وه‌یه‌ك له باره‌گاى مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان له هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت\".
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه \"" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته برایانى پارتى دیمو‌كراتى كردستان كه له پێكهاتبوون له فازڵ میران و مه‌سرور بارزانى و مه‌حموود مه‌حه‌مه‌د له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا ئاماده‌بوون، بهلاَم برایانى یه‌كگرتوو دواكه‌وتن، دواتر په‌یوه‌ندیم به مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین كرد ، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه تاكو گیراوه‌كانیان له بادینان ئازاد نه‌كرێن ئێمه ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه نابین.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا\"" ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون كه كۆبونه‌وه‌كه بكرێ و نیگه‌رانین به ئه‌نجامنه‌دانى ، چونكه پێمانوابوو برایانى پارتى جۆره جیددیهكى تێدابوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌و پێیه‌ى به‌شێكى سه‌ره‌كین له پێكهێنه‌رى حكومه‌ت و سه‌رۆكى ئه‌و حزبه‌ش سه‌رۆكى هه‌رێمه.
لای خۆیه‌وه فازڵ میرانی سكرتێرى مه‌كته‌بی سیاسى رایگه‌یاند، ئێمه نیگه‌رانین له ئاماده‌نه‌بوونی وه‌فدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئازاد نه‌كردنی ده‌ستگیركراوانی یه‌كگرتووش په‌یوه‌ندی به پشووی هه‌ینی و شه‌ممه‌وه هه‌یه."
