وەزیری نەوتی عێراق: با هەرێمی كوردستان خۆی لە نێوان سەربەخۆیی و مانەوە لە عێراقدا یەكلا بكاتەوە
ئەو هۆشداریی دایە هەرێمی كوردستان كە دەبێ لە نێوان سەربەخۆیی یان پابەندبوون بە بڕیارەكانی بەغداوە، یەكیان هەڵبژێرێت.
وەزیری نەوتی عێراق (عەبدولكەریم لعێبی) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ وێبسایتی (مونتەدای نەوتی عێراق) لە بارەی پڕۆژەیاسای نەوتی عێراقەوە ڕایگەیاند: \"دوو بنەما هەن بە هیچ شێوەیەك سازشیان لەسەر ناكەین، كە بریتین لەوەی كە پێویستە پلان و پڕۆگرامی گرێبەستەكانی نەوت مەركەزی بێت، هەروەها فرۆشتنی نەوتیش پێویستە مەركەزی بێت.\""
ئەو هەروەها گوتی: \""ئەم دوو خاڵە زۆر گرنگن و لای من هێڵی سوورن و جگە لەو دوو بنەمایە دەكرێ لەسەر بابەتەكانی دیكە قسە بكەین.\"" ڕوونیشی كردەوە: \""ئەو بابەتە تەنیا بە هەرێمی كوردستانەوە پێوەست نییە، بەڵكوو یاساكە، یاسای نەوتی عێراقە و هەر ئەو یاسایە دەریدەخات ئاخۆ عێراق هەر عێراق دەبێت یان دەبێتە سەدان دەوڵەتۆكە.\""
(لعێبی) ئاماژەشی بە گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان دا و ڕایگەیاند: \""كاتی ئەوە هاتووە كورد خۆیان یەكلا بكەنەوە كە ئاخۆ دەیانەوێ لەناو عێراقدا بمێننەوە یان دەوڵەتی سەربەخۆ ڕادەگەیەنن\"".
-سایتی هەولێر"
