یه‌ڵماز سه‌عید: ئاینده‌ی سوریا زامنی مافی كه‌مینه‌كان دابین ناكات
یه‌ڵماز سه‌عید كه یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامه كوردانه‌ی كه ژماره‌یان به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا، هه‌ست به‌نیگه‌رانی ده‌كات له‌نه‌بوونی وتووێژی جددی له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ی كه‌مینه‌كان له‌سوریای دوای به‌شار ئه‌سه‌د.
یه‌ڵماز سه‌عید كه هه‌وڵده‌دات ده‌نگی كوردی سوریا له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی به‌رزبكاته‌وه وتی: ئاینده‌ی سوریا زامنی مافی كه‌مینه‌كان دابین ناكات، چونكه نابێت له‌ئاینده دووباره ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه خاڵی سه‌ره‌تاو نابێت ئاینده‌ی سوریا وه‌ك ئێستا‌و رابردوو بێت.
هه‌روه‌ها كوردێكی تری سوری كه له‌ئه‌سته‌نبول ئاواره‌یه وتی: له‌وكاته‌وه‌ی ئێمه‌ی سوری له‌هه‌موو شوێنێكی ئه‌سته‌نبول ده‌ژین، به‌ڵام ته‌نها كورده‌كانی سوریا روبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه له‌توركیاو حكومه‌تی توركیا به‌ڕاستی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه.
وه‌ك ئاشكرایه هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه كورده‌كانی سوریا به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان كرد دژ به رژێمی سوریا، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژ به به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا له‌ساڵی 2004، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن كورد یه‌كه‌م شوڕشی سوریای له‌ساڵی 2004 دژ به رژێم ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام ئه‌وكاته ئه‌وانی تر به‌شداریان نه‌كرد ته‌نها كورد نه‌بێت.
