زریانێکی گەورە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەگرێتەوە

زریانێکی گەورە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەگرێتەوە

 

 

ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەفر و سەرمای توند بوونەتەوە، کە ژیانی ڕۆژانەی ملیۆنان کەسی لە واشنتۆنەوە تا مەین تێکدا.

باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا شەپۆلێکی بەفر و سەرمای زۆری بەرکەوتووە و ژیانی ڕۆژانەی ملیۆنان کەسی لە واشنتۆنەوە تا مەین تێکداوە، پێشبینیش دەکرێت تا ٦٠ سانتیمەتر بەفر لە هەندێک ناوچەدا ببارێت.

لە نیویۆرک قوتابخانەکان داخران و شۆفێران قەدەغە کران کە شۆفێری بکەن.

زەهران مەمدانی سەرۆکی شارەوانی باری نائاسایی ڕاگەیاند و هۆشداریدا لەوەی نیویۆرک لە ماوەی دە ساڵدا ڕووبەڕووی زریانێکی لەم شێوەیە نەبووەتەوە. داوای لە دانیشتووان کردووە خۆیان لە گەشتە ناپێویستەکان بەدوور بگرن.

زیاتر لە پێنج هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە و بارودۆخی گەشتکردن بە "مەترسیدار تا مەحاڵ" وەسف کراوە. سەدان هەزار کەس لە ویلایەتی  نیوجرسی لەگەڵ پچڕانی کارەبادا کێشەیان هەیە و ویلایەتەکانی دیکەش ئەگەری ئەوە هەیە کاریگەرییان لەسەر دروست ببێت.

هەروەها پارێزگاری نیوجرسی  و سەرۆکی شارەوانی بۆستن باری نائاسایییان ڕاگەیاند و قوتابخانە و نووسینگەکانیان داخست و داوایان لە خەڵک کرد لە ماڵەوە بمێننەوە لەبە سەلامەتی خۆیان.

لە واشنتۆن هەرچەندە زریانەکە کەمتر بوو، بەڵام زۆرێک لە قوتابخانەکان داخران.

دەزگای کەشناسیی نیشتمانیی ئەمریکا هۆشداریی داوە کە زریانێکی بەفر لە میریلاندەوە بۆ نیو ئینگلاند بە خێرایی گەشە دەکات و گەشتکردن لە ڕادەبەدەر مەترسیدار دەکات.

ئاسمان ڕوتەکانی وۆڵ ستریت  لە بروکلنەوە لە ژێر بەفربارینی زۆردا بەزەحمەت دیار بوون، وێنەیەک کە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا نیشان دەدات کە لەگەڵ یەکێک لە گەورەترین زریانی دە ساڵدا دەجەنگێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top