سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌وه‌لید جونبولات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌وه‌لید جونبولات
به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌وه‌لید جونبولات سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دومی ئیشتراكی لوبنانی كردو باس له‌هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌كه‌و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ كرا كه‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینێت.

له‌م دیداره‌دا كه‌وه‌زیرانی رۆشنبیری و كشتوكاڵ ئاماده‌ی بوون باس له‌گرنگی په‌یوه‌ندی سیاسی و دپلۆماسی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق و لوبنان كراو هه‌ردولا ته‌ئكیدیان له‌زیاتری گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ كرده‌وه‌.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا وه‌لید جونبولات به‌ بایه‌خی زۆره‌وه‌ باسی له‌گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌له‌چاو ناوچه‌كانی تری عیراق پێشكه‌وتوترو ئارام و سه‌قامگیرتره‌ و هه‌ڵوكانی حكومه‌تی هه‌رێمیشی له‌پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری به‌گرنگ وه‌سف كرد.

له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و پێویستی سود وه‌رگرتن له‌ده‌رس و په‌نده‌كانی بیرورا ئاڵوگۆر كرا
Top