وه‌زاره‌تی ناوخۆ پلانی 4 ساڵه‌ی ستراتیجی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان و دژ به‌ ئافره‌تان راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ناوخۆ پلانی 4 ساڵه‌ی ستراتیجی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان و دژ به‌ ئافره‌تان راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ هاوكاری رێكخراوی UNDP پلانی 4 ساڵه‌ی ستراتیجی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان و توندوتیژی دژی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا.

له‌ سه‌ره‌تای رێوره‌سمی راگه‌یاندنی ستراتیجیه‌كه‌ كورده‌ عومه‌ر به‌رِێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند \"ئه‌م پلانه‌ ستراتیجیه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2011 تا ساڵی 2014 ـه‌ راده‌گه‌یه‌نێ و ماوه‌ی 8 مانگه‌ كاری له‌ سه‌ر ده‌كرێ، پلانه‌كه‌ چه‌ندین كار و چاڵاكی و سینمار و وۆركشۆپ و كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی له‌ شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دێنه‌ كردنه‌وه‌.

وه‌زیری ناوه‌خۆی حكوومه‌تی رای گه‌یاند \""ئێمه‌ پاڵپشتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه‌ ستراتیجی و درێژخایه‌نه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێمان وایه‌ ده‌بێ هۆكارێك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی ناو خێزان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان، پلانه‌ ستراتیجیه‌ پتر له‌ 5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی تێده‌چێ و برِی ملیۆنێك و 200 هه‌زار دۆلاری له‌ لایه‌ن رێكخراوی UNDP دابین كراوه‌ و ئه‌وه‌ی تر حكوومه‌تی هه‌رێن ته‌رخانی كردووه‌."
Top