سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌لید جونبوڵات سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دومی ئیشتراكی لوبنانی كرد
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا , سه‌رۆك بارزانی له‌و ئازار و مه‌ینه‌تیی و كاره‌ساتانه دووا كه به‌درێژایی ده‌یان ساڵ و له‌سه‌رده‌مانی ڕژێمه‌كانی پێشوو , دووچاری گه‌لی كوردستان بوونه‌وه , سه‌باره‌ت به ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانیش , سه‌رۆك بارزانی سه‌قامگیریی سیاسی و ئیداری و بوژانه‌وه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانیی هه‌رێمی كوردستانی ڕوونكرده‌وه , لای خۆشییه‌وه وه‌لید جونبوڵات وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان و مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی گه‌لی كوردستان ووتیشی : شه‌ره‌فمه‌ندم كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان‌م و له‌ته‌ك گه‌لی كوردستان‌م كه پاش ساڵانێكی زۆر له تێكۆشان , مافه‌كانی خۆیی به‌ده‌ست هێناوه .
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ووڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌م دوواییانه له هه‌ندێك له ووڵاتان هاتونه‌ته ئاراوه , به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو .
