سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری دیموكراتی میللی یه‌مه‌نه‌وه پێ گه‌یشت
برای ئازیز و خۆشه‌وێست مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، سڵاوی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌ین و خۆشحاڵین كه له سازكردنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی باشوور بۆ رۆڵه‌ی پارێزگاكانی باشووری یه‌مه‌ن كه له نێوان بیست تا بیست و دووی ئه‌م مانگه له قاهیره گرێدرا بۆ گرتنه‌به‌ری رێگاكانی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه.
زۆر به‌گرینگیه‌وه به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئهزموونهكهتان بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی ده‌كه‌ین به پشت به‌ستن به ده‌ستووری دیموكراتی كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن گه‌لی عێراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ردراوه، كه ده‌كرێت ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی كه خه‌بات له‌پێناو رزگاربوون له زاڵبوون و لكاندن و هه‌وڵه‌كانی سرینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌تی و ناسنامه‌ی نیشتیمانی ده‌كه‌ن. له‌م روانگه‌وه به‌شداربووانی كۆنگره زۆر به بایه‌خ و گرنگییه‌وه گوێبیستی ووته‌ی مامۆستا فه‌خری كه‌ریم دۆستی دێرینی گه‌له‌كه‌مان له‌باره‌ی ئه‌زموونی پێشه‌نگی به‌رێزتان بوون .
برای تێكۆشه‌ر مسعود بارزانی، ئێمه ده‌ڕوانینه بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو گه‌لی یه‌مه‌ن و كوردستان. سه‌رۆكی به‌ڕێز سوپاس و ڕێزمان قبووڵ بفه‌رموون به هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ ئێوه و گه‌له‌كه‌تان.
براتان سه‌رۆك عه‌لی ناسر محه‌مه‌د .
