یه‌كه‌م كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جوگرافیاناسانی كوردستان بهرِێوهچوو
له كۆنگره‌كه‌دا كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌یبوون، ته‌حسین عه‌بدولره‌حیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵه‌ی جوگرافیاناسانی كوردستان له ساڵی 2009 دامه‌زراوه و ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیه‌تی، كۆمه‌ڵه 180 ئه‌ندامی هه‌یه و رێگه‌ش به سه‌رجه‌م ئه‌ندامان دراوه ببنه ئه‌ندامی كۆنگره، بۆیه نێزیكه‌ی 100 ئه‌ندامی كۆنگره به‌شدارییان تێیدا كردووه و یه‌ك رۆژیش ده‌خایه‌نێ.
پاشان ژماره‌یه‌ك وته له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه خوێندرایه‌وه كه جه‌ختیان له سه‌ر گرنگی به‌ستنی كۆنگره‌كه و كاراكردنی رۆڵی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه بۆ بایه‌خدان به پرسه‌كانی جوگرافیا له كوردستاندا.
