د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا كۆبۆوه
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا، كه له نوێنه‌ری 11 لایه‌نی سیاسی و 11 نوێنه‌ری تری سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه، پوخته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م مافه‌كانی كورد له سوریا پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌یان به كۆنگره‌ی قامیشلۆش كرد كه پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه به‌مه‌به‌ستی نوێنه‌رایه‌تی دۆزی كوردی سوریا له هه‌لومه‌رجی تازه و له‌سایه‌ی گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا و باسیان له‌گفتوگۆی نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش كرد، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی دیموكراسی له‌به‌رده‌م سوریادا كه مافی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی یه‌كگرتوو، كه گوزارشت له‌ئیراده‌ی یه‌كگرتووی كورده‌كان بكات له‌م دۆخه نوێیه‌دا.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان رێز له‌ویستی خه‌ڵكی سوریا ده‌گرێت و پاڵپشتی مافه ره‌واكانی كوردی سوریا و داخوازییه دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیش ده‌كات و به‌توندیش ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژی و داپڵۆسینێك ده‌كات به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ر، پێشمان وایه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ و لوله‌ی تفه‌نگه‌وه كێشه و قه‌یرانه‌كان نه‌ك چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵكو ئه‌و كێشانه زیاتر قوڵده‌بنه‌وه و ده‌ره‌نجامی دڵته‌زێنتر و دۆخێكی نه‌خوازراوتریشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له‌سایه‌ی به‌دیهێنانی دیموكراسی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و داننان به‌مافه ره‌واكانی كورد له‌سوریا ده‌كرێ بیر له چاره‌سه‌ری ره‌وشی سوریا و كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانه‌كان بكرێته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش پشتیوانی هه‌وڵی له‌م چه‌شنه ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌مافه ره‌واكانی كوردیش له‌سوریا د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریای راسپارد كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كاندا بكه‌ن و له‌چوارچێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی دوور له توندوتیژی كار بۆ وه‌دیهێنانی مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن و هه‌وڵیش بده‌ن له‌ده‌ستووردا جێگیری بكه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش پاڵپشت و هاریكاری خه‌باتی ره‌واو مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ی كورده‌كانی سوریا ده‌بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رونیشیكرده‌وه یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی كوردی سوریا مه‌رجێكی سه‌ره‌كی وه‌دیهێنانی داوا‌و داخوازیه‌كانیان ده‌بێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دكتۆر به‌رهه‌م ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه پێویسته گوتاری كوردی سوریا له‌م هه‌لومه‌رجه پڕ له‌گۆڕانكاریه‌دا گوتاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و به‌قه‌راركردنی دیموكراسی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ بێت، دوور له گیانی تایه‌فه‌گه‌ری و ملمڵانێی لاوه‌كی، هاوكات ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریای هاندا كه هاریكاری هێزو لایه‌نه دیموكراسیخواز و مرۆڤ دۆسته‌كان بن.
