جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت پێشوازی کرد له کونسولی گشتی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له هه‌رێم
به‌رێز حه‌زوری رێز‌و سڵاوی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عباس و حکومه‌تی فه‌له‌ستینی گه‌یانده حکومه‌ت و گه‌لی هه‌رێمی کوردستان و خۆشحالی خۆی راگه‌یاند که وه‌ک یه‌که‌م نوێنه‌ری فه‌له‌ستین له هه‌رێمی کوردستان ده‌ست به‌کاربووه .
هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشی خۆی بۆ حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوپات کرده‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی پیًشکهش به کونسوگهری فه‌له‌ستین کراوه . له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت خۆشحالی خۆی ده‌ربری به کردنه‌وه‌ی کونسولگه‌ری فه‌له‌ستین له هه‌رێمی کوردستان و ئاماده‌یی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ربری به پێشکه‌ش کردنی هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی پێویست .
په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان گه‌لی کورد‌و فه‌له‌ستین و رێ و شوێنی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆلیهکان ته‌وه‌رێکی تری دیداره‌که بوو .
