زانكۆی ئه‌مریكی بۆ تاوتوێكردنی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست له سلێمانی كۆنفرانسێك سازده‌كات
به‌پێی راگه‌یاندنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كه نوسخه‌یه‌كی ده‌ست په‌یامنێر كه‌وتووه، ئه‌م كۆنفرانسه دوو رۆژیه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (ئهكێلیس-بۆدمان) سپۆنسه‌ر كراوه و له رۆژانی پێنج شه‌ممه 24/11 و هه‌ینی 25/11/2011 له سلێمانی سازده‌كرێت.
كریستۆفه‌ر هیڵ باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دكتۆر لاری دایمۆند له زانكۆی ستانفۆرد، دكتۆر ساندی لاكۆف له زانكۆی كالیفۆرنیا و سان دیێگۆ، ئێریك ب. براون له په‌یمانگای هه‌دسۆن و دكتۆر فرانسیۆس زابال له په‌یمانگای دێمۆندی عه‌ره‌بی.
به‌شداری كردن له‌و كۆنفرانسه‌دا سنوورداره و ته‌نیا ئه‌ندامان و قوتابیانی زانكۆكه و میوانانی بانگهێشتكراو له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و میدیاكان بۆیان هه‌یه به‌شداریی بكه‌ن.
-PNA"
