بروسكەی سەرەخۆشی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆجی دوایی دۆستی دێرینی گه‌لی كورد خاتوو دانیال میتران
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دۆستی دێرینی گه‌لی كورد خاتوو دانیال میترانم بیست .
ئه‌م بویه‌ره زۆر زۆر خه‌مباری كردم ، چونكه خاتونی خوالێخۆشبوو هاوسۆزێكی دێرینی دۆزی گه‌له‌كه‌مان بوو، هه‌میشه له خۆشی و ناخۆشیدا دۆستێكی به وه‌فا بوو .
كاتێك له ساڵی 1989 پێشوازی لێكردین ، كه باسی نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردم بۆ كرد ، چاوه‌كانی پڕ بوون له فرمێسك . خوالێخۆشبوو رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له ناساندنی دۆزی گه‌له‌كه‌مان به جیهانی ده‌ره‌وه و یه‌كێك له داكۆكیكه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی بووه به تایبه‌تی له كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆره‌وه مێژووییه‌كه‌ی ساڵی 1991.
بۆیه رۆڵی ئه‌م خانمه قه‌ت له بیر ناكرێت و هه‌میشه له یادی من و تێكرای گه‌لی كورد به نه‌مری ده‌مینێته‌وه .
له ماڵئاوایی ئه‌م خانمه مه‌زنه‌دا پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆم به خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو و تێكرای گه‌لی فه‌ره‌نسا راده‌گه‌یه‌نم و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌یانم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
