كونسوڵى فه‌خرى بیلاروسیا له هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا، ژماره‌ى نوێنه‌رایه‌تی ولاَتانى بیانى گه‌یشته 23 ولاَت
له دیدارێكدا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت وێرِاى به‌خێرهێنان، پیرۆزبایى له كونسوڵى فه‌خرى بیلاروسیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست. هاوكات تیشكى خسته سه‌ر سیاسه‌تى كرانه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به رووى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و گووتى ژماره‌ى نوێنه‌رایه‌تى و كونسوڵگه‌رى وڵاتانى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له زیادبووندایه و دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتى بیلاروسیاش هه‌نگاوێكى تره بۆ پێشخستنى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه.
فه‌لاح مسته‌فا هیواى خواست كه ولاَتى بیلاروسیا رۆڵى خۆى ببینێت و به‌شداربێت له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و له‌و بوارانه پشكدارى بكات كه ده‌توانىَ سوود به هه‌رێمى كوردستان بگه‌یه‌نىَ.
له‌لاى خۆیه‌وه فوئاد مامه‌ند حه‌مه‌د كونسوڵى فه‌خرى بیلاروسیا له هه‌رێم كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى وڵاتى بیلاروسیا و توانا ئابوورى و بازرگانیه‌كانى ئه‌و ولاَته خسته‌رِوو و سوپاسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى كرد بۆ ئه‌و پێشوازی و هاوكاریه‌و هیواى خواست كه بتوانن بناغه‌یه‌كى پته‌و بۆ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا بونیات بنێن.
جێگه‌ى باسه تا ئێستا 22 ولاَت نوێنه‌رایه‌تى خۆیان به ئاستى جیا جیا له هه‌رێمى كوردستان كردۆته‌وه‌و به ده‌ستنیشانكردنى كونسوڵى فه‌خرى بیلارِوسیاش ژماره‌ى نوێنه‌رایه‌تیه‌كان گه‌یشته 23 ولاَت.
