له هه‌ولێر یادی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان كرایه‌وه
سه‌ره‌تا شه‌كیب شه‌هاب سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی لوبنانی - كوردستانی ووته‌ی كردنه‌وه‌ی رێوره‌سمی خوێنده‌وه تێیدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد له هه‌وڵه‌كان و بایه‌خدانی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان لوبنان و هه‌رێمی كوردستان. هه‌روا گووتی ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له قۆناغێكی پێشكه‌وتوو دایه.
دواتر فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌ی له گه‌ل و حكومه‌تی لوبنان كرد و سوپاسی ئه‌و هاوڵاتی و كۆمپانیا لوبنانیانه‌ی كرد كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و رۆڵیان هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كه‌رته‌كاندا. هه‌روه‌ها سوپاسی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كرد بۆ هه‌وڵی به‌رده‌وامیان له پێناو دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و لوبنان.
جێگه‌ی باسه زیاتر له 60 كۆمپانیای لوبنانی و هیڵی ئاسمانی میدڵ ئێست و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی لوبنان له هه‌رێم كارده‌كه‌ن.
