بۆ زیاتر بایه‌خدان به پاراستنى شوێنه‌واره‌كانى كوردستان و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى دنیا بۆ دروستكردنى مۆزه‌خانه‌یه‌كى هاوچه‌رخ له هه‌رێمى كوردستان، ئهمرِۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عهبدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار، پێشوازى له شاندێكى شوێنه‌وار ناسى فه‌ره‌نسا كرد ، كه پێكهاتبوون له پرۆفیسۆر بیهترایس سهلڤینى به‌رێوه‌به‌رى به‌شى رۆژههلاَتى ناوه‌راست له مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر و ستیڤان تیلیه به‌رێوه‌به‌رى په‌یمانگاى فه‌ره‌نسى له هه‌ولێر ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه به‌رێوه‌به‌رى گشتى شوینه‌وار و راوێژكارى شوێنه‌وار له‌وه‌زاره‌ت ئاماده‌بوون ، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرى به‌سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رى رۆژههلاَت له مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر له فه‌ره‌نسا و جه‌ختى كرده‌وه كه مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر بۆته ئه‌و شوێنه‌ى كه ناوبانگى له هه‌موو جیهاندا هه‌یه و بۆته ئه‌و شوێنه‌ى كه له‌هه‌موو جیهانه‌وه گه‌شتیار بۆ بینینى ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات، پاشان به‌رێوه‌به‌رى به‌شى رۆژههلاَت له مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر وێراى پیشاندانى سوپاس گوزارى خۆى بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه، ئاماژه‌ى به شوینهوارى دێرینى قهلاَى هه‌ولێر كرد و سه‌رسامى خۆى بۆ جوانى قهلاَى هه‌ولێر پیشاندا، دواتر له دریژه‌ى قسه‌كانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه پاش گه‌رانه‌وه‌ى بۆ فه‌ره‌نسا قسه له‌گه‌ڵ به‌ریوه‌به‌رى گشتى مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمیك دابینین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌بوارى شوێنه‌واردا هاوكارى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئامادهباشیهى به‌رێوه‌به‌رى رۆژههلاَت له مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار، پێشنیارى كرد كه پرۆفیسۆر بیهترایس خۆى سه‌ردانى چه‌ند شوێنه‌وارێك له ناوچه جیاجیاكانى كوردستان بكات، بۆ ئه‌مه‌ش باسى له شوێنه‌وارى خنس و بازیان و چه‌ند شوێنه‌وارێكى دیكه كرد و ئاماده‌باشى پیشاندا كه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و سه‌ردانانه هه‌موو ئاسانكارییه‌كى بۆ دابین ده‌كرێت، دواتر وه‌زیرى شاره‌وانى باسى له به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت كرد بۆ دروستكردنى مۆزه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره له هه‌ولێر، له‌مباره‌وه‌ش به به‌ریوه‌به‌رى رۆژههلاَتى مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌رى راگه‌یاند، خۆشحال ده‌بین ئه‌گه‌ر له دروستكردنى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه سوود له ئه‌زموونى مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر وه‌ربگیرێت.