سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی و جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری بازرگانی و ئابووری كۆبووه‌وه‌ و سه‌ردانی باڵیوزخانه‌ی عێراقی له‌ تاران كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی و جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری بازرگانی و ئابووری كۆبووه‌وه‌ و سه‌ردانی باڵیوزخانه‌ی عێراقی له‌ تاران كرد
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رۆشنایی خرایه‌سه‌ر ره‌وشی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دکتۆر عەلی سعید لو جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری بازرگانی و ئابووری كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزاگانی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ تاران كرد و له‌لایه‌ن باڵیوز و ئه‌ندامانی باڵیوزخانه‌ی پێشوازی لێكراو له‌ دانیشتێنكدا باس له‌ ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق كراو هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی باڵیوزخانه‌ی عێراق له‌ ئێران كرایه‌وه‌ بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
Top