سبه‌ینێ كۆنفرانسی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات
ئه‌نوه‌ر حسێن سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی 18ی ئه‌م مانگه واته سێشه‌ممه كۆنفرانسی ناوخۆیی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته و سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌مجاریش له‌كه‌ركوكه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه تا كۆتایی ئه‌م مانگه زۆرینه‌ی لقه‌كان هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
وتیشی: كۆنفرانسی ئه‌مجاره وه‌ك جاره‌كانی تر نابێت كه هه‌مه لایه‌ن بوون، چونكه ئه‌مجاره كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌شداری ناكه‌ن و ده‌بێت ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به پارتی دیموكرات و یه‌كێتیی نیشتمانیی و لایه‌نه‌كانی تر مشوری بخۆن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، تا دواتر كێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له 1200 ئه‌ندام ته‌نها 500 ئه‌ندام به كارا‌و به‌شداره‌وه ده‌توانن به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسانه بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی تری ئابوونه‌ی نه‌داوه‌و ناتوانێت به‌شداری بكات.
