سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی پۆڵه‌ندا له عیراق كرد
باڵیۆزی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند؛ كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندو و جێگه‌ی سه‌رنجی دنیای ده‌ره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی سیاسیی و ئه‌منیشه‌وه ناوچه‌یه‌كی ئارام و جێگیره، بۆیه ده‌كرێ له‌زۆر بواردا كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وڵاتی پۆڵه‌ندا له قۆناغی پێشكه‌شكردنی داواكارییه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بگرێته ئه‌ستۆ.
باڵیۆزی پۆڵه‌ندا به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاند؛ كه وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه له‌بواری شوێنه‌وارناسی و پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان هاوكاری كوردستان بكات و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر به‌شداری ده‌كه‌ن و چه‌ند شاره‌زایه‌كی ئه‌م بواره‌ش ده‌نێرنه كوردستان، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی وۆرك شۆپی تایبه‌ت به شوێنه‌وارناسی.
باڵیۆزی پۆڵه‌ندا له‌دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، باسی له‌وه‌شكرد، كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاری ئه‌وه‌یه كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكانی بكرێت بۆئه‌وه‌ی روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن‌و وه‌كو ده‌روازه‌ی بازاڕی داهاتووی هه‌موو عیراق، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند؛ \"له‌ماوه‌ی داهاتوودا وه‌فدێكی باڵای پۆڵه‌ندی له‌بواری كشتوكاڵ، سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنی نزیكه‌ی 20 كۆمپانیای پۆڵه‌ندی له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كه له مانگی داهاتوودا ده‌كرێته‌وه\"".
"
