وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له جێگری پشكێنه‌ری گشتی تایبه‌ت به پرۆگرامی سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كرد
له‌دیدارێكدا كه‌راوێژكاری وه‌زیر ئاماده‌بوو، وه‌زیری كاره‌با باسێكی سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌كانی كاره‌با و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش به‌شاندی میوان كردوو رایگه‌یاند وه‌زاره‌ت له‌ڕێگای پابه‌ندبوون به‌و پلانه ستراتیژییه‌ی كه دایڕشتووه به‌پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی كردووه‌و هه‌روه‌ها به سوود وه‌رگرتن له‌كه‌رتی تایبه‌ت توانیوێتی ئاستی دابه‌شكردنی كاره‌با به‌رز بكاته‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با زانیاری ته‌واوی سه‌باره‌ت به‌پلان و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش به‌شانده‌كه كرد تاوه‌كو له‌و راپۆرته‌دا سوودی لێوه‌ربگرن كه تایبه‌ت به‌ره‌وشی كاره‌بای هه‌رێم ئاماده‌ی ده‌كه‌ن .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری پشكێنه‌ری گشتی تایبه‌ت به پرۆگرامی سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد كه‌توانیوێتی به‌راورد به كه‌رتی كاره‌بای عێراق له‌و ماوه كه‌مه‌دا دووباره ژێرخانی كاره‌بای هه‌رێم بونیاد بنێته‌وه‌و ده‌یان پرۆژه‌و كاری سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ پلان و ماندووبوونی ئه‌ندازیاران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌ر بۆیه شاندی میوان ئومێدی خواست كه وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی عێراقیش سوود له پلان و ئه‌زموونی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرێت.
