وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به سۆنیا كۆرتن پسپۆڕی سه‌روه‌ری یاسا له‌بواری چاكسازی به‌خشی
له‌رێوره‌سمێكدا ئه‌مڕۆ 28/9/2011 به‌ئاماده‌بوونی راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت بڕوانامه‌ی رێزلێنان به سۆنیا كۆرتن ڤارشیۆ به‌خشرا. له‌وته‌یه‌كدا وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵی به‌ڕێزیانی به‌رز نرخاند له‌گرنگی دان به‌بواری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیوی كاركردنیدا. هه‌روه‌ك هه‌وڵه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی خول و سمیناری جیاجیا له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و گرنگی دان بهبورای چاكسازی له‌نێو بنكه چاكسازیه‌كان بۆ توێژه‌ران و كارمه‌ندانی چاكسازی به‌گرنگ وه‌سفكرد.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سۆنیا كۆرتن سوپاسی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد بۆ ئه‌م رێزلێنانه‌و به‌ڵێنی دان له‌بواری تردا خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌گه‌لی كوردستان بكات.
سۆنیا كۆرتن ئه‌رك و چالاكیه‌كانی وه‌ك پسپۆڕی چاكسازی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیوی رابردوو له‌ئۆفیسی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی سه‌روه‌ری یاسا له‌عێراق توانی زیاتر له 400 كارمه‌ندی چاكسازی له‌بواری جیاجیای پراكتیكی چاكسازی پێشكه‌وتوو راهێنانیان بۆ بكاته‌وه‌و له‌نزیكه‌وه شاهیدی پیاده‌كردنی ئه‌و خولانه بوو له‌شوێنی كاركردنی به‌شداربووان.
