دووه‌م كۆنگره‌ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان بهرِێوهچوو
ئه‌میر شیت نه‌قیبی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان له وته‌یه‌كدا رای گه‌یاند \"له‌م كۆنگره‌یه‌دا 100ئه‌ندام له كۆی 813ئه‌ندام به شێوه‌ی ده‌نگدان له لقه‌كان بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگره هه‌ڵبژێردراون، سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان له ساڵی1998دامه‌زراوه و له ساڵی2001 یه‌كه‌می كۆنگره‌ی خۆی به‌ستووه و له ساڵی2007 له گه‌ڵ سه‌ندیكای ده‌رمانسازان له سلێمانی یه‌كی گردۆته‌وه.
پاشان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند \"" هیوادارین كۆنگره كۆمه‌ڵێك پێشنیاز و راسپارده و برِیاری گرنگ بدات كه له به‌رژه‌وه‌ندی خودی ده‌رمانسازان و خه‌ڵكی كوردستانیش بێت، له داهاتوودا بایه‌خدان به پرسی ده‌رمان و گرنگی دان به ده‌رمانسازان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی ده‌رمان و دابه‌زاندنی نرخی له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \"" هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكاش ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نه‌خۆشخانه‌كان و پێشكش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان، پێداچوونه‌وه‌ش به سسته‌می نه‌خۆشخانه و پێوه‌ندی نێوان خودی پزیشكان و پێوه‌ندیی نێوان پزیشك و نه‌خۆشیش ده‌كه‌ین."
