له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به هۆی هه‌لوێستی سیاسیه‌وه رووبه‌روویان بۆته‌وه
محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی ئه‌مرِۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌رِێوه‌چوو ،رای گه‌یاند \"ئه‌مرِۆ لیژنه‌ی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نان برِاوان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی رووداوه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دواتری دووچاری زیان بوونه له‌گه‌ڵ فراكسۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبینه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" داوامان له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كردووه ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌مان پێ بده‌ن كه به هۆی رووداوه‌كانی 17ی شوبات دووچاری كێشه بونه‌ته‌وه یاخود به هۆی هه‌لوێستی سیاسییه‌وه نان براِو كراون پێمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی مانگێك چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانیان بكرێ\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌دا\""له هه‌رێمی كوردستان 4ناوه‌ند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراوه‌نه‌ته‌وه، له هه‌ر یه‌ك له پارێزگه‌كانی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ناوه‌ندێك كراوه‌نه‌ته‌وه كه نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داواكاری گشتی و دارایی و چه‌ند لایه‌نێكی تر له خۆ ده‌گرێت\"".
سه‌باره‌ت به ئه‌ركی ئه‌و ناوه‌ندانه، گوتی \""جگه له لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌ر هاووڵاتیه‌كیش به هۆی رووداوه‌كانی17ی شوبات و رۆژانی دواتری دووچاری كێشه بونه‌ته‌وه ده‌توانن سه‌ردانی لیژنه‌كه بكه‌ن و چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌كیان بۆ ده‌كرێت كه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام دراوه\""."
