ئه‌مریكا.. د.كه‌مال كه‌ركوكی و جۆن مه‌ككین بارودۆخی هه‌رێم و عیراق تاووتوێده‌كه‌ن
له‌سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا مایکڵ بوش سه‌رۆکی په‌رله‌مانی مێریلاند، گه‌شتێکی كرد به‌ناو په‌رله‌مان و سه‌ناتی مێریلاندو ته‌لاری یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان و ئه‌و شوێنانه‌ی که ده‌ستوری ئه‌مریکای تیادا نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌وشوێنانه‌ی به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌فدی هاوڕێی ناساند، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی مێریلاندی بۆ هه‌رێمی کوردستان كرد‌و لای خۆیه‌وه بانگهێشته‌که‌ی په‌سه‌ند کرد، هه‌روه‌ك رایگه‌یاند كه له‌کاتی گونجاو‌دا سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ جۆن ماکدانا وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی میریلاند دانیشتێكی سازكرد، زۆر به وردی له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکان گفتوگۆکرا، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌موو هاوکارییه‌ک بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌ردانی دوولایه‌نه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی سه‌ناتی ئه‌مریکا، سیناتۆر جۆن مه‌ککین، پێشوازی له سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌فدی هاوڕێی کرد، له‌وسه‌ردانه‌دا ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ناتی به سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌فدی هاوڕێی نیشاندا، پاشان باری ئاسایشی کوردستان و عیراق و تۆپبارانی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پڕۆسه دیموکراسییه‌که‌ی کرده‌وه.
مه‌ككین وتی: هه‌موو مرۆڤێکی دیموکراتیخواز، شانازی به‌و کارانه‌وه ده‌کات که له‌وماوه‌یه‌دا له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدراون، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆکێکی ئاشتیخواز‌و دیموکراتیخوازه.
