سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازیكرد له‌باڵیۆزی سوید له‌عیراق
له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان سوید و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ كرا، باڵیۆزی سوید به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاند كه‌وڵاته‌كه‌ی كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات په‌یوه‌ندیه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم زیاتر په‌ره‌پێبدات.
هه‌ر له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی سوید راشیگه‌یاند كهبڕیارمانداوه ئۆفیسێكی بازرگانی له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی زیاتری چالاكیه ئابووری و بازرگانییه هاوبه‌شه‌كان و به‌شداری كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه سویدیه‌كان له‌پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه كوردستاندا، هه‌روا رونیشیكرده‌وه ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ئه‌م ئۆفیسه پێشكه‌شه‌كردنی كارئاسانیه بۆ بازرگان و وبهرهێنهكان بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و فراوانكردنی بواری ئاڵوگۆرو چالاكی بازرگانی.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكرد كه‌كۆمپانیای ئیسكانیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رێكه‌وتووه كه‌بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ خولی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی توانایی مرۆیی له‌هه‌رێمدا ئه‌نجامبدات به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی كادیری خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه له‌بازاڕی كاردا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د. به‌رهه‌م ساڵح روونیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم خوازیاری زیاتری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانه له‌گه‌ڵ سوید و وڵاتانی تر به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی زیاتری هاوكاری سیاسی و ئابووری و كلتوری و سود وه‌رگرتن له‌تواناو شاره‌زایی ئه‌و وڵاته له‌بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا.
