مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر (محمد هه‌ركی) راده‌گه‌یه‌نێت
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆرِشی ئه‌یلول و گوڵان، هه‌ڤاڵ ( محمد محمود عبدالله ) ناسراوبه(محمد هه‌ركی) راده‌گه‌یه‌نین.
هه‌ڤاڵ محمد ساڵی 1956 له دایكبووه و هه‌ر زوو هاتۆته ناو ریزه‌كانی پارتیمانه‌وه و وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر به‌شداری شۆرِشی مه‌زنی ئه‌یلوولی كردووه و پله‌كانی حزبی برِیوه، له دوای نسكۆی (1975)ه‌وه ئاواره‌ی ئێران بووه. پاشان له ساڵی 1980دا جارێكی دیكه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته‌وه شان و هاتۆته ریزی خه‌باتی چه‌كداری له شۆرِشی گوڵاندا. له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا جگه له ناخۆشی و سه‌روه‌رییه‌كان، هه‌ڤاڵ محمد چوار جار بریندار بووه، دوای هه‌رجارێكیش دلێرانه‌تر هاتۆته‌وه مه‌یدانی پێشمه‌رگایه‌تی.
دوای ئه‌وه‌ی هێزی ئاواره رێكخراوه‌ته‌وه هه‌ڤاڵ محمد هه‌ركی بۆته به‌رپرسی رێكخراوی 11ی ئه‌یلوول و راسته‌وخۆ گوێزراوه‌ته‌وه بۆ خواكورك و یه‌كێك بوو له به‌شداره دلێره‌كانی داستانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خواكورك.
له راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له ئاداری 1991دا به‌شداری كارای هه‌بوو به فه‌رمانى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیدا سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌ی پیرمامی كردووه و ساڵی 1992 بۆته به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه.
دوای كۆنگره‌ی 11ی پارتیمان بۆته به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی مه‌سیف و تا ساڵی 1998 له‌و پۆسته‌یدا ماوه‌ته‌وه. پاشان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخستن و به پله‌ی ئه‌ندام مه‌كته‌ب ده‌ستبه‌كار بووه. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له ساڵی 2004دا بووه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی چاودێری و پشكننی پارتیمان و له كۆنگره‌ی (13)شدا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا و ئه‌ركى به‌رپرسیاریه‌تى لقی 19 له چه‌مچه‌ماڵى پێسپێردراوه. هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستمان جگه له كاری سیاسی و حزبایه‌تی بایه‌خی زۆری به وه‌رزش داوه و سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات بوو.
هه‌ڤاڵ محمد ئه‌ندامى كۆنگره‌كانی (9، 10، 11، 12، 13)ى پارتیمان بووه و به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌بووه، سه‌لماندوویه‌تی پارتییه‌كی دڵسۆزی رێی كوردایه‌تی و رێبازی بارزانی و خه‌باتگێرِ و پێشمه‌رگه‌ی دلێری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانه.
هه‌ڤاڵ (محمد هه‌ركی) پێشمه‌رگه‌ی شۆرِشی مه‌زنی ئه‌یلوول و شۆرِشی گوڵان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان، خه‌ونى گه‌وره و توانایه‌كی یه‌كجار زۆری مابوو بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان و ئامانجه ره‌واكانی كوردایه‌تی به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌م رێكه‌وتى 14/9/2011 له هه‌ولێرى پایته‌خت دڵى له‌كاركه‌وت و مه‌رگ مه‌وداى نه‌دا و زۆر زوو له گه‌له‌كه‌ی و هه‌ڤاڵانی دوورخسته‌وه و كۆرِی خه‌باتی پارتایه‌تی و كوردایه‌تی له هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندوونه‌ناس بێبه‌ش كرد.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و كه‌سوكار و خانه‌واده به‌رِێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌ی و ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیمان ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره ده‌پارِێینه‌وه جێگه‌ی به‌هه‌شت بێ و بیخاته به‌ر ره‌حه‌مه‌ت و دلۆڤانى خۆی و سه‌بووری كه‌سوكاری بدات.
ان لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
14/9/2011
