بۆ جێبه‌جێكردنى چوار بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چوار بڕیار و رێنمایی ده‌ركرد
له بڕیاری ژماره 2236 دا كه ئه‌مڕۆ 14/9/2011 به واژۆى د.به‌رهه‌م ده‌رچووه به ئاماژه به بڕگه‌ی دووه‌م له بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی رێنمایی ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حكومه یاساییه‌كانی هاتوو له یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران، سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیارى داوه \"نابێت هیچ كه‌سێك بگیرێت یان رابگیرێت (توقیف) بكرێت ته‌نها به بڕیاری دادگا نه‌بێت‌و بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كاندا رێگه‌ی پێدرار‌وه\"".
له بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى ئه‌و بڕیاره‌دا هاتووه \""ده‌بێ له ماوه‌ى 24 كاژێر له ده‌رچوونى بڕیارى دادگه تۆمه‌تبار راده‌ستى دادگه بكرێ بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسى.
له بڕیارێكی دیكه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری رێكاره كارگێڕییه نایاساییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆكاری سیاسی ئۆپۆزسیۆن بوونیان ئیجرائاتیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌و تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها له بڕیارێكدا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 25ی 2011ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنی سلفه‌ی دارایی حیزبه‌كان.
له دوا بڕیاردا سه‌رۆكی حكومه‌ت فه‌رمان به هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، پێشمه‌رگه، ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی ده‌كات ده‌قی بریاری 521 ی سه‌رۆكی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت كه تایبه‌ته به ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دادگانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆده‌رچووه. "
