سه‌رۆک وه‌زیرانى ئوردن گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌که‌ى
له‌ومه‌راسیمه‌دا حه‌وت یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتن له نیوان هه‌رێمی کوردستان و شانشینى ئوردن ئیمزاکران.
ئیمزاکردنی یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و ئاودێرى حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ئوردن ئیمزاکردنی یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ئوردن ئیمزاکردنی یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ئوردن ئیمزاکردنی یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتنی نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ئوردن ئیمزاکردنی یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی کاروباری ئابوری حکومه‌تی ئوردن که‌سه‌رجه‌می ئه‌م یاداشتنامه لێکگه‌یشتنانه له‌لایه‌ن وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری هه‌ردو حکومه‌ته‌وه ئیمزاکران.
ههرلهومهراسیمهدا دوو یاداشتانامهی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی ژوره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌کانی هه‌رێم و ژوره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌کانی ئوردن ئیمزاکرا وپاشانیش سه‌ندیکای بازرگانانی ئوردن و یه‌کێتی به‌ڵێنده‌رانی کوردستانیش یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتنیان ئیمزاکرد.
پاشان وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتارێکی پێشکه‌شکرد و تیایدا به‌بایه‌خه‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی باڵای حکومه‌تی ئوردن بۆ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵسه‌نگاند و باسیشی له‌و پێشکهوتنانهکرد که‌له‌ماوه‌ی دوو رۆژی کۆبونه‌وه و گفتوگۆکانی مونته‌دای هاوبه‌شی ئابوری و بازرگانی هه‌ردولا به‌دیهاتون.
راشیگه‌یاند حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌که‌دا هه‌بێت.
له‌وته‌یه‌کیشدا وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی ئوردن ته‌ئکیدی له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرده‌وه ، ئاماژه‌یکرد بۆ هاندان و به‌شداریپێکردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئوردنی له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمون و شاره‌زایی ئوردن له سیسته‌می بانکی و دارایی و حکومه‌تی ئه‌لکترۆنی و بواره‌کانی ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا و کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئازاد وچه‌ندین بواری تر.
دوابه‌دوای کۆتایهاتنی مه‌راسیمه‌که‌ش به‌ڕێز د. مه‌عروف به‌خیت سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوردن و وه‌فده یاوه‌ره‌که‌ی له فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لایه‌ن به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت به‌رێکران.
