نه‌خشه‌ی كوردستان بووه‌ته كێشه له‌نێوان توركیا و ناتۆدا
كێشه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه له‌باره‌ی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین راڵف پیته‌رز دروستكراوه و له یه‌كێك له كۆلێژه‌كانی ناتۆ ده‌خوێندرێت و له‌لایه‌ن كورده‌كانی توركیاوه له خۆپیشاندانه‌كانیاندا به‌رز ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی ویكلیكس، حكومه‌تی توركیا سكاڵانامه‌یه‌كی له ئه‌یلولی ساڵی 2006 دا به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نكه‌ره، تیایدا نیگه‌رانی توركیای ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی نه‌خشه‌كه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ راڵف پیته‌ر كه تیایدا سنوری نوێی نه‌خشه‌ی توركیا دیاریكراوه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه كه نه‌خشه نوێیه‌كه‌ی راڵف پیته‌ر سنوری توركیا دیاریده‌كات له‌ژێر ناونیشانی (سنوری خوێن چۆن ده‌گۆڕدرێت و جیهانی نوێی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-ی گه‌وره چۆن ده‌بێت له ئاینده‌دا) كه ئه‌مه نیگه‌رانییه‌كی زۆری له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیا دروستكردووه، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌م نه‌خشه نوێیه وێنه‌ی سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا بێت بۆ پڕۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا توركیای ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌م نه‌خشه ره‌سمییه ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا نییه.
-PukMedia"
