سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردون و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌رێزان د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئوردون له پێناو فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و ئوردون بكات.
سه‌روك بارزانی ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم كۆكه له سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و به‌ره‌و پێشبردنیان له هه‌موو بواره‌كان.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردون وێرای گه‌یاندنی سڵاوی شا عه‌بدوڵلای پادشای ئوردون به سه‌رۆك بارزانی ، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه په‌یامی به‌رێزیان ئه‌وه‌یه كه كار له‌سه‌ر زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان بكرێت له پێناو لێكتێگه‌یشتنی زیاتر‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا ، هه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردون رۆڵی گرنگی سه‌رۆك بارزانی به‌رزنرخاند كه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ینێت و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی له مێژینه هه‌ر دوو گه‌لی ئوردون و كوردستان به یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه و سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرد و به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاس و پێزانینی حكومه‌تی ئوردونی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و رایگه‌یاند كه ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێم ده‌سپێكێكی زۆر باشه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو سه‌رۆك بارزانی_ش پشتیوانی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ربڕی و ئاماده‌یی هه‌رێمیشی نیشاندا له پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوولا گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕیان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتونه‌ته ئاراوه و له‌م رووه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی وڵاتی ئوردونی به وڵاتێكی سه‌قامگیر و هاوسه‌نگ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند كه گه‌لی كوردستان به‌لایه‌وه گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئوردونی دۆست و هاوسێ په‌ره‌پێبدات.
