پەرلەمان 14 بڕیار دەربارەی مامۆستایانی ئاینی دەردەكات
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر وتی: \"دوای کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایانی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی کوردستان 14 بڕیار دەرکراوە کە لەمەودوا مامۆستایانی ئاینی پێویستە پێوەی پابەندبن ئەم بڕیارانەش جگە لەوەی لە بەرژەوەندی مامۆستایانی ئاینی و پاراستنی هەیبەتی مزگەوتەکانە لە هەمانکاتیشدا دوورخستنەوەی مزگەوت و مینبەرە لەهەر تەشهیرێک لە کاتی وتاری هەینی کە لە ماوەی رابردوو چەند جارێک گرفت بۆ وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستایانی ئاینی دروست بووە\"".
وتیشی: \""لە ماوەیەکی نزیکدا 14 بڕیارەکە بڵاودەکەینەوە کە گرنگترینیان ئەوەیە بەهیچ جۆرێک کەناڵەکانی راگەیاندن رێگەیان پێنادرێت بە بێ رەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف بچنە ناو مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئاینی بەرپرسیار دەبن لە چوونە ناو مزگەوتی هەر کەناڵێکی راگەیاندن بەمەبەستی کاری راگەیاندن و لەمەودوا مامۆستایانی ئاینی بە هیچ جۆرێک رێگەیان پێنادرێت لە مینبەری مزگەوتەوە فتوا بدەن و تەشهیر بکەن پێویستە وتاری هەموو مزگەوتەکان لە چوار چێوەی پێکەوە ژیانی ئاینی و پێدانی گەشبینی بێت بە خەڵکی کوردستان نەک ترسان و هەڕەشەکردن\"".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت فتوا بگەڕێتەوە بۆ لیژنەی فتوا لە یەکێتی زانایانی کوردستان و وەزیری ئەوقافیش بەڵێنی داوە ئیجرائات بکات لەگەڵ هەر مامۆستایەک کە لەو بڕیارانە دەردەچێت\"".
نەقشبەندی روونیشی کردەوە بڕیار وایە رۆژی چوار شەممە کۆبوونەوەیەک بە بەڕێەبەرایەتییەکانی ئەوقاف بکەین و لە رۆژی هەینی داهاتووش ئەم بڕیارانە بکەونە واری جێبەجێکردنەوە."
