بروسكەی سەرەخۆشی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆجی دوایی مه‌حموود زامدار
خانه‌واده‌ی به‌رێزی ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری كوردستان
خوالێخۆشبوو مه‌حموود زامدار
سڵاوی خواتان لێ بێت
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری كوردستان خوالێخۆشبوو مه‌حموود زامدار_مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناك و ناخۆشه‌وه پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین و له ناخی دڵیشه‌وه هاوخه‌می خۆمان به ئێوه و گشت نووسه‌ران و ئه‌دیبان و رووناكبیرانی گه‌له‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین .
خۆتان خۆشبن و هیوادارین ئه‌مه دوایین ناخۆشیتان بێت.
بێگومان كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان ، چونكه كاك زامدار خاوه‌ن خامه‌یه‌كی دیار‌و چه‌ندین به‌رهه‌می به پێزه . له بواره‌كانی نووسین و لێكۆلینه‌وه و رۆژنامه‌وانی و وه‌رگیڕان سونبلێكی دیاربوو.
ره‌حمه‌ت له گیانی پاكی كاك زامدار و له خوای گه‌وره داواكارین به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بوری و دڵنه‌واییش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
اناللة وانا الية را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
8/9/2011
