پەیامی مەکتەبی سیاسیی (پ.د.ک) بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەری ناوداری کورد مەحمود زامدار

پەیامی مەکتەبی سیاسیی (پ.د.ک) بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەری ناوداری کورد مەحمود زامدار

بۆ خانەوادەی رۆشنبیر و نووسەری ناوداری کورد مەحموود زامدار

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆشنبیر و نووسەری ناوداری کورد (مامۆستا مەحمود زامدار)مان پێگەیشت. کۆچی دوایی ئەو رۆشنبیر و نووسەرە ناودارە کەلێنێکی گەورە لە بواری ئەدەبیات و هونەری کوردیدا بەجێ دەهێڵێت و ئەرکی هاوکارانی قورستر دەکات. خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی مامۆستای کۆچکردوو و سەرجەم نووسەر و رۆژنامەنوس و هونەرمەندانی کوردستان و خزم و دۆست و هاوڕێکانی دەکەین و هیوادارین خوای گەورە بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سێبووری و ئارامییش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
Top