سوپای ئێران: جێگری فەرماندەى گشتیی پژاك هاتە كوشتن

سوپای ئێران: جێگری فەرماندەى گشتیی پژاك هاتە كوشتن
ئەمڕۆ چوارشەم سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند جێگری فەرماندەى گشتیی (پژاك)یان لە گەڕی نوێی هێرشی سەر ناوچەیلی سنووری لە قەندیل كوشتووە، پژاك وێڕای پشتڕاستكردنەوەى كوژرانەكە، رەتی دەكاتەوە ئەو كەسە جێگری فەرماندە گشتی بووبێ.

ماڵپەڕی (سێپاە نیوز)ی ماڵپەڕی رەسمیی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە، شەمووی رابردوو لە هێرشەیلی خۆیدا بۆ سەر قەندیل، مەجید كاویان جێكری فەرماندەى گشتیی چەكدارانی پژاكیان كوشتووە.

بەپێی سەرچاوەكە، ئەو بەرپرسە سەربازییە لە كاتی سەرپەرشتیكردنی بەرەی شەڕی هێزەیلدا دژی سوپای پاسداران، كەوتووەتە بەر تۆپێكی تۆپخانەكانی ئێران و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.

لای خۆیەوە، دوێنێ سێشەم پژاك بەڕەسمی كوژرانی (مەجید كاویان)ی لە تێك هەڵچوونەكانی سەربازیی شەمووی رابردووی هێزەیلی ئەوان لەگەڵ ئێران راگەیاند و بەیەكێك لە فەرماندەیل باڵای سەربازیی پژاكی ناو برد و رەتی كردەوە جێگری فەرماندەى گشتیی چەكداران بووبێ.

لە 16ی مانگی رابردووەوە (تەمووز/یۆلیۆ) ئێران بەهێزێكی بەربڵاو كە بە 20 هەزار سەرباز دێتە خەمڵاندن، بەناوی لێدانی چەكدارەیلی پژاك بەتۆپ و هێزی ئاسمانییەوە هێرشیان كردووەتە سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێم، ئەو دۆخەیلە كوژرانی زیاتر لە 150 كەسی لایەنەكانی شەڕی لێ كەوتووەتەوە، جگە لە ئاوارەبوونی سەدان ماڵبات لە بناری قەندیل.

دووشەمی رابردوو پاش ئەوەى پژاك بەڕەسمی ئاگربەستی لەگەڵ سوپای پاسداران ئێرانی راگەیاند، لایەنی ئێرانی وێڕای رەتكردنەوەى ئاگربەستی پژاك رای گەیاند، ئێمە داوا دەكەین بەر لە هەموو شتێك چەكدارەیلی پژاك لە سنوورەیلی ئێمە دوور بكەونەوە و لەم قۆناخەدا ئاگربەست هیچ مانایەكی نییە.
Top