ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كاته مه‌رجی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی پێنج قۆڵی
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه هه‌ر سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌رێمی كوردستان یه‌كگرتووی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازدا له‌هه‌مبه‌ر بڕیاره‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه گفتوگۆی پێنج قۆڵی.
كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر یه‌ك له محه‌مه‌د تۆفیق و یوسف محه‌مه‌د، له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی و له كۆمه‌ڵی ئیسلامی محه‌مه‌د حه‌كیم و تۆفیق كه‌ریم ئاماده‌و به‌شداربوون.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان، هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌كرد و تێیدا پێشوازی خۆیان له‌بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربڕیوه‌و بڕیاره‌كانیش به‌ئیجابی هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنین، كه به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه به‌خواسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن و لابردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م گفتوگۆکان ده‌ریكردوون.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه :\"له‌سۆنگه‌ی په‌رۆشیمانه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان و، گرنگی گه‌وره‌ی گه‌یشتن به پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێمه‌كه‌مان و داموده‌زگاكانی، داواكارین بڕیاره‌كان به‌وجۆره‌ی كه‌له فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا داڕێژراون و هاتون، به‌زوترین كات له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا خۆشبكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ پێنج قۆڵیه‌كان له‌نزیكترین كاتدا\"".
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 27 ئاب / ئۆگۆست 2011 چوار بڕیاری ده‌ركرد :
بڕیاری ژماره 23 له‌سێ خاڵ پێكهاتووه‌و تێیدا هاتووه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه‌و، ئه‌وانه‌ی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره 4ـی ساڵی 2011 ده‌یانگرێته‌وه له روداوه‌كانی شوبات-ئایار پێویسته راده‌ستی دادگا بكرێن.
هیچ لایه‌نێك یان كه‌سێك بۆی نییه داواكراوێن داڵده بدات وه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرس ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌یاسا.
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكات له رۆژی ده‌رچونییه‌وه.
بڕیاری ژماره 24 كه سێ خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت په‌یوه‌سته به‌مانه:
نابێ هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنه یاسایه‌كان بگیرێت و ده‌بێت له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه پارێزه‌ری هه‌بێت و كه‌سوكاری ئاگاداربن له گرتنه‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سه‌ش كه تۆمه‌تی یاسایی ده‌درێته پاڵی ده‌بێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر راده‌ستی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌سپێرین بۆ ده‌ركردنی رێنماییه‌كی یاسایی بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵی یه‌كه‌م.
پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكات له رۆژی ده‌رچونیه‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاری ژماره 25 له‌دوو خاڵ پێكهاتووه‌و تێیدا بڕیاریداوه له‌سه‌ر:
به‌رده‌وامبوون له خه‌رجكردنی سولفه‌ی دارایی حیزبه‌كانی به‌شداربووی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و سلفه داراییه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكات له‌رۆژی ده‌رچونیه‌وه.
له بڕیاری ژماره 26 دا هاتووه:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرین به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی رێكاره نایاساییه كارگێڕیه‌كان ده‌رباره‌ی سزادراوه سیاسیه‌كانی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن.
پێویسته لیژنه‌ی ناوبراو كۆتایی به‌كاره‌كانی بهێنێت له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا له‌مێژوی پێكهێنانی."
