به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوردستان یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
ئهمرِۆ به ئاماده‌بوونی بهرِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
كۆنفرانسه‌كه به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م وه‌زیرانی حكومه‌ت و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ته‌ڵاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بهرِێوهچوو.
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وێرِای به‌خێرهێنانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌شداری كردن له‌م كۆنفرانسه، هیوای خواست له‌م كۆنفرانسه پێشنیاز و راسپارده‌ی گرنگ گه‌ڵاله بكرێن و به ئامانجی به‌ره‌پێدانی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ژێر رۆشنایی و رێنماییه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی.
دواتر سه‌رۆكی كوردستان له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه به‌شداری ده‌كه‌م له یه‌كه‌م كۆنفرانسی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆنفرانسه‌و ماوه‌یه‌كی درێژه به نیازی به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه بووین، به‌ڵام هه‌لومه‌رج هه‌مووجار رێكنهدهكهوت و بێگومان ئه‌مه كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌و ئومێده‌وارم كۆنفرانسێكی سه‌ركه‌وتوو بیت و ئێوه‌ی بهرِێزت بتوانن ئیش و كاره‌كانتان رێك و پێكتر بكه‌ن و ده‌ست له سه‌ر خاڵه لاوازه‌كان دابنێن و به‌رنامه‌یه‌كی رێك و پێك بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ودوا چۆن هه‌نگاو بهاوێژین، ئه‌ركی ئێوه ئه‌وه‌یه كه زیاتر پێوه‌ندییه‌كانتان قوڵتر بكه‌ن له گه‌لڕ دۆستانی گه‌له‌كه‌مان و باشتر كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان به ده‌ره‌وه بناسێنن و دۆستی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان په‌یدا بكه‌ن، ده‌زانم ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه و به‌ڵام موسته‌حیلیش نییه.
سه‌رۆكی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌دا گوتی: باس له وه‌زعی ناوخۆ و ناوچه‌كه بۆ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان جه‌وێكی ئیجابی هه‌یه‌و خۆشتان ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك كێشه هه‌بوو خۆپێشاندان و ئۆپۆزسیۆن هه‌بوو خۆشبه‌ختانه مامه‌ڵه‌كردن له گه‌لڕ ئه‌م وه‌زعه به شێوه‌یه‌كی حه‌كیمانه كرا‌و ئێمه هه‌موو برای یه‌كترین و كورِی یه‌ك ماڵین و ئه‌گه‌ر بۆچوونی جیاوازیشیمان هه‌بێت شتێكی ئاساییه به‌ڵام ئهلحمدولڵا دیسان كورد جارێكی دیكه ئیسپاتی كرد له كاتی ته‌نگانه‌و گرفتی ناوخۆشمان هه‌بێت به‌ڵام له ئه‌نجام به شێوه‌یه‌كی عاقڵانه ده‌توانین لێی ده‌رباز بین و ئه‌مجاره‌ش نه‌گه‌یشته ئاستی ئه‌وه‌ی وه‌كو وڵاتانی تر ببێته دوژمنایه‌تی، شتێكی زۆر زۆر ئاساییه بۆچوونی جیاواز هه‌بێت له نێوان حزبه‌كان، له هه‌رێمی كوردستانیش به‌راستی وه‌زعه‌كه جیاوازه‌و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌و سسته‌می فرهحزبیه و تا راده‌یه‌كی زۆر ئازادی هه‌یه‌و دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی هه‌یه به رێی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراوه، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل ئه‌م وهزعهچ له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن یاخود ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێت تعاونێكی عاقڵانه و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی.
سه‌رۆكی كوردستان له باره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازییشهوه گوتی: به‌رنامه‌ی چاكسازیشمان به‌رنامه‌یه‌كی جیددییهو له‌وه‌ش پاشه‌كشێ ناكه‌ین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و نه‌ك چاكسازیش به ته‌نیا به‌ڵكو ده‌بێت بۆ داهاتوو سسته‌مێكی وا داده‌نێین كه هه‌ڵه‌كانی پێشوو دووباره نه‌بێته‌وه یاخود ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ گه‌نده‌ڵی جارێكی شوێنی خۆی له نێو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت دا بدۆزێته‌وه، ئه‌مه زۆر زۆر گرنگتره له‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌وه بكه‌ین ئه‌وه نه‌مینێت و له داهاتووش دووباره نه‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان، گوتی: ئێمه زۆرمان پێ ناخۆشه به‌وه‌ی شهرِ و پێكدادان هه‌یه له نێوان پژاك و ئێران و په‌كه‌كه و توركیا، زۆر زۆر هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی ئاشتی بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك شهرِ روونه‌داته‌وه و گه‌یشتنه ئه‌نجامی تاراده‌یه‌ك دڵخۆشكه‌ریش به‌ڵام له ناكاو ئه‌م وه‌زعه هه‌مووی گۆرِا، ئێمه باوهرِمان وایه به شهرِ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر نابێت نه كورده‌كان ده‌توانن به شهرِ هیچ به ده‌ست بهێنن نه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌توانن به تۆپخانه‌و فرِۆكه ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه بكه‌ن، ئێمه له‌گه‌لڕ مافی میلله‌تی كوردین و ئه‌مه به راشكاوی ده‌ڵێم به‌ڵام له گه‌لڕ ئه‌وه‌نین به رێگه‌ی شهرِو كوشتن ئه‌و مافانه به‌ده‌ست بهێنن چونكه به ده‌ست ناهێت، ئێمه پشتگیری له په‌كه‌كه و پژاك ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شهرِ بكه‌ن و به شهرِ ئه‌م مافانه به‌ده‌ستبهێنن به‌ڵكو ئێمه هانیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی داوای مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ین، كورده‌كان له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه له جیاتی ئه‌وه‌ی به ئاربی جی و كلاشكۆف شهرِ بكه‌ن كه مومكینه به‌ر له 20ساڵ ناچار بووین وه‌ك میلله‌تێك ده‌ست بده‌ینه چه‌ك و شهرِ بكه‌ین.
سه‌رۆكی كوردستان چه‌ندین پرسی پهیوهستداریش به نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئێراقیشی ورووژاند.
پاشان به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه به چه‌ند كار و چاڵاكییه‌كی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم و رۆڵ و ئه‌ركیان خسته به‌رده‌م سه‌رۆكی كوردستان و ئاماده‌بووان.
هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی حكومه‌تیش راپۆرتی خۆیان خوێندنه‌وه.
