حه‌مرین.. گه‌وره‌ تیرۆریستێك ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كیشدا ده‌گیرێت

حه‌مرین.. گه‌وره‌ تیرۆریستێك ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كیشدا ده‌گیرێت
هێزێكی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ی حه‌مرین ده‌ست به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا ده‌گرێت و گه‌وره‌ تیرۆریستێكیشیان ده‌ستگیر كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 5-9 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ خانه‌قی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:حه‌شارگه‌كه‌ چه‌ندین مه‌تر بووه‌و ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی كه‌ تیایدا حه‌شار درابوون پێكهاتوون له‌ ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆف و TNT و هاوه‌ن و كۆمپیوته‌رو چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی تر.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: گه‌وره‌ تیرۆریسته‌كه‌ش لێپرسراوی گروپێكی تیرۆریستی بووه‌ له‌ ناوچه‌ی حه‌مرین و به‌رپرسیشه‌ له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
Top