وەزارەتى پێشمەرگە: ئاگەدارى ڕەوانەكردنى هێزى ئەمەریكایى بۆ قەندیل نین

ئەمیندارى گشتیى وەزارەتى پێشمەرگەى حكوومەتى هەرێمى كوردستان ڕاى گەیاند ئاگەدارى ئەو هەواڵە نین كە باس لە جووڵاندنى هێزى ئەمەریكایى بەهاوبەشى سوپاى عێراق و پێشمەرگە بۆ ناوچەى قەندیل دەكات.

جێفرى بیوكانن گۆتیارى هێزەكانى سوپاى ئەمەریكا لە عێراق لەلێدوانێكیدا رۆژی شەمووی رابردوو بۆ (ئاكانیوز) ڕاى گەیاندبوو، بەگوێرەى ڕێككەوتنێكى نێوان هەردوو حكوومەتى ئەمەریكا و عێراق، بڕیار دراوە بەجوڵاندنى هێزى ئەمەریكایى بەهاوبەشى سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە بۆ ناوچە سنوورییەكانى هەرێمى كوردستان و چیاى قەندیل، ئەوەش لەپێناو دانانى سنوورێك بۆ مەترسییەكانى سەر سنوور بۆ سەر ژیانى هاووڵاتییانى عێراقى و توركیایی.

بەڵام جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتیى وەزارەتى پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەم بەئاژانسى (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند، ئەو لێدوانەى بیوكاننم پێ گەیشتووە، بەڵام من تا ئێستە ئاگەدارى هیچ جۆرە ڕێككەوتنێكى لەو جۆرە نیم بۆ جووڵاندنى هێز بەرەو قەندیل.

یاوەر دووپاتی كردەوە، من وەك ئەمیندارى گشتیی وەزارەتى پێشمەرگە، وەك گۆتیارى هێزەكانى پێشمەرگە و ئەندامى لێژنەى باڵا لەگەڵ هێزەكانى ئەمەریكا و عێراق، بەهیچ شێوەیەك ئاگەدارى ڕێككەوتنێكى لەو شێوەیە نیم كە هێزى ئەمەریكایى و عێراقى و پێشمەرگە ڕەوانەى قەندیل بكرێت.

ئێران لە 16ی تەمووز/یۆلیۆی رابردووەوە بەهێزێكی بەربڵاوەوە بەناوی لێدانی چەكدارانی پژاك بەتۆپ و باوەشێنكە هێرش دەكاتە سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێم، توركیایش لە 17 ئابی رابردووەوە بەبیانوونی بوونی چەكدارانی پەكەكە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنوورییەكان دەست پێ كردووە، جگە لە ئاوارەبوونی سەدان ماڵبات، زیاتر لە 12 هاووڵاتی هاتوونەتە كوشتن.

بەهاوبەشى سوپاى عێراق و پێشمەرگە بۆ ناوچەى قەندیل دەكات.

Top