به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت راده‌گیرێت

به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت راده‌گیرێت
به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت راگیراوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان موزلام فازل عه‌باس به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو هه‌زار و سێ سه‌د و چل و یه‌ك پاسپۆرت له‌ جۆری A به‌ هاولاَتیان دراوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك بۆ ره‌گه‌زی نێر و 650 بۆ ره‌گه‌زی مێ بووه‌.

ناوبراو راشیگه‌یاند؛ له‌ كۆتایی 27/8 مانگی رابردووه‌وه‌ له‌ به‌ر هۆكاری ته‌كنیكی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ڕاگیراوه‌. فازل روونیكرده‌وه‌ گرفته‌كه‌ به‌هۆی خراپی و پچڕانی هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنیته‌ له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق، بۆیه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی مامه‌ڵه‌كان راگیراوه‌.
Top