سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ژنى ره‌مه‌زان له سه‌رۆك كۆمارى عێراقی فیدرال پیرۆز ده‌كات
براى به‌رێز جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال
سڵاوورێز
به‌رێز و حورمهتێكى زۆره‌وه پیرۆزبایى نامهتانم پێگه‌یشت به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه.
پڕ به‌دڵ سوپاستان ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه مایه‌ى خێروخۆشى و ئارامى و ده‌ستكه‌وتى زیاتر بێت بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هاوپه‌یمانى نێوان پارتى و یه‌كێتیش رۆژ به رۆژ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت له پێناو پاراستن و گه‌شه‌پێدانى ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دى ئه‌و ئاوات و ئامانجه بهرزانهى كه هێشتا گه‌له‌كه‌مان له پێناویان‌دا خه‌باتى بۆ ده‌كات ، بۆیه یه‌كریزى گه‌لى كوردستان و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى پێویستیه‌كى ههنوكهیین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌موو ته‌حه‌دیاته‌كان.
له‌گه‌ڵ هیواى له‌ش ساغى و ته‌مه‌ن درێژی و جه‌ژنى جه‌نابیشتان پیرۆز بێت.
براتان
مسعود بارزانی
28/8/2011
