پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی (پ.د.ک) بەبۆنەی جەژنی رەمەزان

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی (پ.د.ک) بەبۆنەی جەژنی رەمەزان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.

لەخوای گەورە داواكارین رۆژوو و عیبادەتی مانگی رەمەزانی لەهەموو موسڵمانان وەرگرتبێ و جەژنی رەمەزان ببێتە مایەی خێروخۆشی و بەدیهێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجەكانی گەلەكەمان. هەروەها ئومێدمان وایە ئەم جەژنە ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی و یەکڕیزی و تەبایی و پێكەوە ژیان و هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ پێشخستنی زیاتری وڵات و خزمەتکردنی گەلەکەمان و لەسەر ئاستی عێراقیش هەموو توانامان بۆ هێنانەدی مافە دەستوورییەكانی گەلەکەمان و چارەسەرکردنی هەموو كێشە و گیروگرفتەكان لەپێناو چەسپاندنی عێراقێكی فیدڕاڵ و دیموكرات بخەینەگەڕ.

هەروەها بە پێویستی دەزانین بەم بۆنەیەوە جارێکی تر دڵگرانیی و نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر ڕەوشی ناهەمواری ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رابگەیەنین و هاوخەمیی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی تۆپباران و بۆمبارانەکەکان دەردەبڕین و داواکارین لایەنەکانی کێشەکە بەرژەوەندیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن و بیر لە رێگەچارەی ئاشتیانە بکەنەوە تا ئارامی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە و هاووڵاتیان ژیانی ئاسایی خۆیان دەست پێبکەنەوە.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
Top