بڕیاری سەرۆكی هەرێم: ئەو كەسانەی لەدوای روداوەكانی 17ی شوبات بڕیاری دەستگیركردنیان دەرچووە رادەستی یاسا دەكرێن

بڕیاری سەرۆكی هەرێم: ئەو كەسانەی لەدوای روداوەكانی 17ی شوبات بڕیاری دەستگیركردنیان دەرچووە رادەستی یاسا دەكرێن
ئەمرۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیمزای لەسەر بڕیارێكی سێ خاڵی كرد كە پەوەستە بە دوداوەكانی شوبات-ئایاری رابردوو كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بەپێی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو، بڕیارماندا:

یەكەم: ئەوكەسانەی كەلەدادگاكانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە و، ئەوانەی كە بریاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ژمارە 4 ساڵی 2011 دەیانگرێتەوە لە روداوەكانی مانگەكانی شوبات-ئایار پێویستە رادەستی دادگاكان بكرێن.

دووەم: هیچ لایەنێك یان كەسێك بۆی نییە داواكراوێك داڵدە بدات و، بەپێچەوانەوە بەرپرس دەبێت بەرامبەر یاسا.

سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و، لایەنی پەیوەندیدار ئەم بڕیارە حێبەجێ بكات لەرۆژی دەرچوونیەوە.

مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
27-8-2011
Top